(ڤیدیۆ) ناپۆلی و میلان و ئینتەر وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوون و بۆلۆنیا ڕۆمای ڕاگرت

ئەمشەو چوارشەممە، یانەی ئینتەر میلان ڕووبەڕوبوونەوەی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیای بەرامبەر سپیزیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یانەی سپیزیای کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 36، 58 لەلایەن ڕۆبێرتۆ گالیاردینی و لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی بۆلۆنیا لە یاریگای خۆیدا توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوە بەرامبەر بە ڕۆما تۆماربکات، گۆڵەکەش لە خولەکی 35 لەلایەن ماتیاس سڤانبێرگەوە تۆمارکرا.

 

ئەنجامەکانی دیکە:

جێنەوا 0-3 میلان

ساسولۆ 2-2 ناپۆلی

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، هەروەها یانەی ڕۆما بە 25 خاڵەوە لەپلەی پێنجەمدا هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەکانی ناپۆلی لە لوتکە و میلان لە پلەی دووەمدا بەردەوامییان بە کێبڕکێکانی وەرزی 2021-2022دا..

بابەتی پێشتر

لاوانی عێراق جامی خۆرئاواى ئاسیا-یان بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

موحسین عەلی ئەكبەر گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی نەشتەرگەری بۆ پێیەکانی ناکات و بڕیاریداوە بەشداریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا بکات.…
زیاتر ببینە

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد. لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی…
Total
0
Share