دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی، لە توركیاوە، لەبارەی کەرکوکەوە لێدوانێکی دا و شارەکەی بەستەوە بە تورکیاوە و بە “میراتی ئەتاتورك” ناویبرد، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی له کەرکوک وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەگەر خۆت بە تورک دەزانی ئەوا هەر لە تورکیا بمێنەرەوە و لەوێ بژی”.
ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی له کەرکوک، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، ” ئاگاداربه خەڵكی كەركوك خۆیان بڕیار له‌شارەكەیان دەدەن نەك تۆ، ئه‌و به‌رپرسه توركمانییه هیچ كات چاوه‌ڕوانى قسه‌ى باشى لێناكرێت، له‌هه‌ر كوێ بازاڕى گه‌رم بێت، قسه‌ى خۆى فڕێده‌دات، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له په‌یداكردنى بازاڕ بۆ خۆی و به‌دڵنیاییه‌وه لاى كه‌ركوكییه‌كان قسه‌كانى به‌هایان نییه”.
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی له کەرکوک لەبارەی پرسی پۆستی پارێزگارەوە ڕایگەیاند، “له دواى پرۆسه‌ى ئازادیى عێراقه‌وه ئه‌و پۆسته پشكى یه‌كێتیی بووه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه، سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان، خه‌ڵكى ئه‌مشاره زیاتر ڕووى له یه‌كێتییه وه‌ك له لایه‌نه‌كانى دیكه و پێكهاته‌كان، كاتی خۆیشی كە پارتی دیمو‌كراتى كوردستان هه‌وڵیده‌دا كێشە بۆ شارى كەركوك دروستبكات، هۆكارەكەی ئەوەبوو كە كەركوك هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە”.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی لە ڕێوڕەسمی “شەوی كەركوك” كە چەند شەوێک پێش ئێستا لە شاری سەكاریای توركیا ڕێكخرابوو، وتارێكی پێشكەشكرد و وتی، ”کەرکوک لەلایەن ئەتاتورکەوە ئەمانەتی ئێمە کراوە و دەیكەم بە تەنگەبەر بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان”.