کەسێکی ئێرانی لەسەر دۆسییەی خنکانی خێزانە کوردەکە لە فەرەنسا دەستگیرکراوە

ئەو خێزانە کوردەی لە ڕێگەی فەرەنسا و بەریتانیا خنکان

داواکاری گشتی دونکریک ئاشکرایکردووە کە کەسێکی ئێرانی لەسەر دۆسیەی خێزانە چوار کەسییەکە دەستگیرکراوە کە دەستی هەبووە لە ناردن و بەڕێکردنی خێزانەکەدا.

سباستین پیو، داواکاری گشتی دونکریک لە فەرەنسا، دوێنێ 30 تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تا کۆتایی بەڕێکردنی خێزانەکە بۆ کەناڵی مانش لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ئاگای لە دۆسیەکە هەبووە.

چوار ڕۆژ پێش ئێستا میدیاكان بڵاویانكردەوە، هەریەك لە ڕەسول ئێران نەژاد و هاوسەرەكەی شیفا محەمەد پەناهی (كە هەردووكیان تەمەنیان 35 ساڵە) و دوو لە منداڵەكانیان ئەنیتا (نۆ ساڵ) و ئەرمین (شەش ساڵ) لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەم خنكان.

هاوکات چارەنوسی منداڵی سێیەمیان ئەرتین، كە تەمەنی 15 مانگە، بە نادیاری ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی فەڕەنسا ئاشكرایانكردووە كە پێدەچێت ئەویش لەكاتی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەدا خنكابێت.

بابەتی پێشتر

ئۆپراسیۆنێكی دژ بە داعش لە کەرکوک ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 21 كۆچبەر ڕزگاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی وگلەیی هاوڵاتییان لە سەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی…
Total
0
Share