ئەمڕۆ ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

بڕیارە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین ڕابگەیەنێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەمە وردەکاری و داتای وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

لە 30 ئەیلولەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانكۆ لاینی كاراكردووە و چەند جارێكیش ماوەی كاراكردنی لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوەی فۆڕمی (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە درێژكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
Total
0
Share