تیمی فێراری لاشەی ئۆتۆمبێلەکەی لوکلێر دەگۆڕێت

تیمی فێراری-ی ئیتاڵی بەهۆی کێشەیەکەوە ناچارە لاشەی ئۆتۆمبێلەکەی چارل لوکلێر-ی شۆفێری یەکەمی تیمەکە بگۆڕیت.

سەرەڕای ئەوەی دیزاین و دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرمولا 1 بەپێی یاسایە و هیچ تیمێک ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندیی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلە خێراکان گۆڕانکاری لە جۆر و چۆنیەتی دیزاینی ئۆتۆمبێلەكانیدا بکات، بەڵام تیمی فێراری ئەوکارە دەکەن.

تیمە ئیتاڵییە ناودارەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “دوای پشکنینی ئۆتۆمبێلی لوکلێر، بۆمان دەرکەوت کونێک لە لاشەی ئاسنینی ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە، ڕەنگە هۆکارەکەی بۆ لێدان لەو بەرزی و نزمییانە بگەڕێتەوە کە لە بەشی یەکەمی قۆناغە تاقیکارییەکاندا تووشی شۆفێرە فەرەنسییەكە بووە، لەبەرئەوە بڕیارماندا بە گۆڕینی لاشەی ئۆتۆمبێلەکەی، دوای نوێکردنەدوەی ئۆتۆمبێلەکەش، شۆفێرەکەمان لەهەمان ئەو پێگەیەی لە قۆناغە تاقیکارییەکان بەدەستیهێناوە، دەستپێدەکاتەوە”.

چارل لوکلێر، کە شۆفێری تیمی فێراری و خەڵکی مۆناکۆی فەرەنسایە، لەم وەرزەدا بەکۆکردنەوەی 148 خاڵ کەوتووەتە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی شۆفێرانەوە، هەروەها تیمەکە بەگشتی خاوەنی 285.7 خاڵە و کەوتوونەتە دوای تیمەکانی مێرسیدس و ڕێدبوڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share