چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بیانی له چه‌ند کاتژمێری ڕابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، که سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له دۆخێکی ته‌ندروستیی ناجێگیردایه و هه‌فته‌ی داهاتوو وازهێنان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌نووسی ئیسپانی، جێرارد مۆرینۆ له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، “ئه‌گوێرۆ وازهێنان له بواری تۆپی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ده‌کات و هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه ئاشکراده‌کات”.
به‌هه‌مانشێوه، فابریزیۆ ڕۆمانۆ-ی ڕۆژنامه‌نووس و شاره‌زای گواستنه‌وه‌کان ئاماژه‌ی به دۆخی “کون”ی ئه‌رجه‌نتینی کردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنه‌ری نوێی بارسا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاندووه، “ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی وازهێنانی ئه‌گوێرۆوه ده‌وترێت ڕاست نییه، با هیواداربین له‌بواری تۆپی پێدا به‌رده‌وامبێت، چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد، ئه‌و زانیارییانه‌ی لای منن به‌وشێوه‌یه نین”.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ماتیۆ ئالیمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه که‌ته‌لۆنییه‌که ڕایگه‌یاندووه، “پێویسته ڕێزی بڕیاری هه‌ر یاریزانێک بگرین، پێمباشه کاتی زیاتر به ئه‌گوێرۆ و پزیشکه‌کان بده‌ین بۆ بڕیاردان، چونکه بڕیاردان به‌خێرایی شتێکی باش نییه، له‌ئێستادا بابه‌ته‌که ڕوون نییه، چاوه‌ڕێده‌که‌ین تاوه‌کو دۆخه‌که باشتربێت”.