ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە سێ هەزار و ‏‏509 ڕووداوى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.‏

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى تشرینی دووه‌م، كه‌ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ‏ڕووداوەکانی هاتوچۆیه‌، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ‏‏(‏WHO‏) و چەندین ڕێكخراوی دیکە دیاریکراوە، هۆشیاریی سەلامەتیى لێخوڕین و ‏پابەندبوون بە یاساکانى هاتوچۆ بڵاودەکرێتەوە.‏

به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، زۆرترین ڕێژه‌ی گیانلەدەستدان ‏به‌هۆی ‏ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ‌ له‌ كیشوەری ئه‌فریقایه، له ‌پله‌ی دووه‌میشدا ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ‏دێت.‏

هه‌ر به‌پێی داتاكانى ته‌ندروستیی جیهانى، لە هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له‌ جیهاندا ‏به‌هۆی ‏ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.‏

له‌ هه‌رێمى كوردستانیش، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى هاتوچۆی ‏هه‌رێمى كوردستان، لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا سێ هەزار و 509 ڕووداوى هاتوچۆ ‏تۆمارکراون، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیانلەدەستدانی 476 کەس، هه‌روه‌ها پێنج هەزار و ‏384 ‏كه‌س ‏برینداربوون.‏

بابەتی پێشتر

پینگ شوای بێ ئەوەی هیچ بڵاوبكاتەوە، دەركەوتەوە

بابەتی دواتر

مەكگۆرك: خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەجێناهێڵین و شەڕ لەگەڵ ئێران ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share