بە فەرمی فه‌تح داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات ‏

هاوپەیمانیی فەتح داوای هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجامه‌كانى هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ‏عێراق دەكات، سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ئاشكرایكرد، به‌فه‌رمى داوای یاساییان بۆ ‏ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكەشكردووە.‏

مەحمود ڕەبیعی، وتەبێژی بزوتنەوەی حقوق سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق، كە لەچێوەی هاوپەیمانیتیی فەتحدایە، له‌ زنجیره‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌ ‏تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوونه‌ته‌وه،‌ نووسیویه‌تى،”هاوپەیمانیی فەتح داوایەكی ‏یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجامى ‏هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “به‌فه‌رمى بەڵگەی هونەری و یاسایی لەگەڵ داواكارییەكەیاندا ‏هاوپێچكراوە، هەروەها داواشكراوە تا یەكلاییكردنەوەی داواكەیان، ڕاگەیاندنی ئەنجامی ‏كۆتایی هەڵبژاردن دوابخرێت”.‏

داواكارییەكەی فەتح بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەكاتێكدایە، هاوپه‌یمانیی ‏فه‌تح له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ى كورسییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه‌ و دواى ‏جیاكردنه‌وه‌ى تانه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ى كورسییه‌كانى ‏فه‌تح گه‌یشته‌ 18 كورسی

بابەتی پێشتر

دراوی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین گەشەی ئابوری تۆمارکردووە لەناو وڵاتانی ‏کەنداودا

بابەتی دواتر

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share