لە نێوان تایمەکاندا بەهۆی کۆرۆناوە ئاڵوگۆڕی پێکرا

ڤاڵڤیدیا بەهۆی کۆرۆناوە لە ئێستادا لە ماڵەکەی کەرەنتین کراوە

لە خولی پلە دووی بەرازیل بەهۆی هەڵەیەکەوە یاریزانێکی توشبووی کۆرۆنا یاریدەکات و دوای ئەوەی ئەنجامەکان دەردەچێت ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

یاریزانێکی بەرازیلی بەناوی واندێرسۆن فێریێرا دی ئۆلیڤێرا ناسراو بە ڤاڵڤیدیا، کە بۆ یانەی ئاڤای فوتباڵ کلەپ لە خولی پلە دووی بەرازیل یاریدەکات “سیریا بی”، لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئیسپۆرتی کلەب جوڤێنتود لە نێوان تایمەکاندا بەپەلە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت دوای ئەوەی دەردەکەوێت توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئۆ گلۆبۆ”، شەممەی ڕابردوو پشکنین بۆ یاریزانانی ئاڤای کراوە تاوەکو یاریزانان لە ڕۆژی سێشەممە بەبێ کێشە یاریبکەن، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پێشکەوتووە و کاتێک دەرکەوتووە ئاڤای هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە تایمێک بەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی سێنترۆ سپۆرتیڤۆ ئالۆگۆنۆ تێپەڕیکردووە (یارییەکە 1-1 کۆتاییهات).

یانەی ئاڤای لەم بارەیەوە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” لە نێوان تایمەکاندا فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ئەنجامەکانی پێڕاگەیاندین و زانیمان ئەنجامی پشکنینەکانی ڤاڵڤیدیا پۆزەتیڤە، لەبەرئەوە بڕیارماندا ئاڵوگۆڕی پێبکەین و لە ئێستاشدا لە ماڵەکەی کەرەتین کراوە”.

لە وڵاتی بەرازیل ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی کردووە، تاوەکو ئێستا 200 هەزار کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردن لە عێراق.. 438 پارت و هاوپەیمانێتی داوای بەشدارییان كردووە

بابەتی دواتر

ڕامۆس مەترسی دووبارەبوونەوەی سینارۆی ڤیکتۆر ڤاڵدێزی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share