نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی فەرەنساوە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 30 ی تشرینی یەکەم لە پەیامێکدا کە لەسەر ڕوداوەکانی دوێنێی فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “هاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی قوربانیان و حکومەتی فەرەنسا دەردەبڕێن”،

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشە “تیرۆریستییەکەی فەرەنسا دەکەین و لەم کاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی قوربانیان و گەل و حکومەتی فەرەنساین”.

دوێنێ دوو هێرش بە چەقۆ لە فەرەنسا ئەنجامدرا لە یەکێک لە هێرشەکاندا لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس کەسێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و چەند کەسێکی دیکەی بریندار کرد.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆی 'تێستی ئەکتەری' ئەو منداڵە کوردە بڵاوکرایەوە کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە فەڕەنسا خنکا

بابەتی دواتر

وێنە ڤیدیۆ.. بومەلەرزەیەکی بەهێز دەریای ئیجەی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک 18 دەرۆزەکەر دەستگیرکران

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی 18 دەرۆزەکەری راگەیاند کە لەناو شەقام و کۆڵانەکانی شارەکەدا دەرۆزەیان دەکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share