لە شاری ئەسفەهانی ئێران ئەمڕۆ هەینی، هەزاران کەس خۆپیشاندانیان دژی بێئاوی و داواکاری بۆ بەردانەوەی بەنداوەکان بۆ بوژانەوەی زەوییەکانی ناوچەکانیان ئەنجامدا.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لەناو خۆپیساندەراندا جگە لە جوتیاران ئەکتەر، هونەرمەند و یاریزانانی باناوبانگی ئێران بەشدارییانکرد، داوایانکرد حکومەت هاوکاریی جوتیاران بکات بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان بەهۆی ئەوەی زەوییەکانیان بێئاو بوون و تووشی وشکبوونەوە بوون.
خۆپیشاندەران بە دروشمی “هەناسەیەک بدەن بە ئەسفەهان” پاڵپشتیی خۆیانیان بۆ جوتیاران دووپاتکردەوە.
#اصفهان
الیوم
مقاومة المزارعین لاخذ حقوقهم وحق المیاه یؤدي الی دعم الشعب عنهم
مظاهرات واسعة على نقص المياه وجفاف نهر “زاينده رود”، مرددين هتافات مثل: “مياه نهر زاينده رود حقنا الطبيعي”#إیران #السعودیة #العراق #لبنان pic.twitter.com/DGrf0IGmfk— محمد (@4freeiran_1) November 12, 2021
لەلایەکی دیکەوە محەمەد موخەبیر جێگری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە ئەسفەهان کۆبوونەوە دەکەن.
ڕێکخراوی پێوانەی کەشناسیی ئێرانی ڕایگەیاند، ئێستا نزیکەی 97%ـی ئێران تائاستێکی دیاریکراو ڕووبەڕووی وشکبوونەوە بووە.
وشکبوونەوە و کەمئاویی لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 30 ساڵی ڕابردوو کە بەپێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 10 ساڵی دواییدا دیاردەکە زیاتر بووە.