دكتۆر بەرهەم ساڵح: هەوڵی جدیی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە دراوە

سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵی جدیی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد دراوە و لە پەراوێزی هەشتەمین دیداری سلێمانی چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدراوە.

دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، هەشتەمین دیداری سلێمانی دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ كۆكردنەوەی سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق و چەند پرسێكی گرنگی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

وتیشی، “ئەو كێشانەی كە هەن پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە و هەوڵی جدیی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد دراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان و خەرجکردنی مووچە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێک سەبارەت بەو مامۆستایانە بڵاودەکاتەوە کە خواستی ئەوەیان هەیە پاش خانەنشینبوونیان بەردەوامبن لە وانەوتنەوە.…
Total
0
Share