پۆلیسی کەرکوک روونکردنەوە لەبارەی بوونی بۆمبێک لەسەر رێگای کەرکوک-بەغداد دەدات

پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایدەکات، ئەو بۆمبەی لەسەر پردی مەشات لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد دۆزرایەوە بەتاڵ بووە.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی تەنێکی نامۆ لە شێوەی بۆمبدا لەسەر پردی مەشات دۆزرایەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت بۆمبێکی بەتاڵ بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێدانەوەی دیمەنەکانی کامێرای چاودێرییەوە و لێکۆڵینەوە لەو کەسە کرا کە بۆمبەکەی داناوە دەرکەوت، کەسەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و تووشبووی ئۆتیزم بووە.

دوێنێ هەینی بەهۆی ئەم رووداوەوە بۆ ماوەیەک رێگای کەرکوک – بەغداد داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە گوندی بەرزیوە، ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان…
Total
0
Share