حكومەتی بیلاڕوسیا بڕیاری دا ئەو كۆچبەرانەی لە خاكی وڵاتەكەیدان لەدژی كۆرۆنا ڤاكسینبكات و پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتە دەڵێت، “چەندین نەخۆشی لەناو كۆچبەراندا بڵاوبوونەتەوە”.
ڤیكتۆر لیسكۆڤیچ پەرلەمانتاری بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی بڕیاریان داوە كۆچبەرانی سەر سنوور لەدژی كۆرۆنا ڤاكسینبكەن.
وتیشی، كۆچبەران خۆیان ئەو داواكارییەیان هەبووە و ئەمڕۆ پرۆسەی ڤاكسینەكردن دەستپێدەكات لەپێناو پاراستنی تەندروستییان “بەپێی توانا”.
لیسكۆڤیچ كە سەرۆكی لیژنەی فێركردن و زانست و كەلتوور و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتییە لە پەرلەمانی بیلاڕوسیا، ئاشكرایكرد، چەندین جۆری نەخۆشی لەناو كۆچبەراندا بڵاوبوونەتەوە و خۆبەخشان 10 هەزار دەمامكیان بەسەر كۆچبەراندا دابەشكردووە.
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە بهیانیی ئهمڕۆ پێنجشهممه، فڕۆكهیهكى گهشتى ئاسمانیی عێراقی له فڕۆكهخانهى بهغدادهوه بهرهو فڕۆكهخانهى مینیسك له بیلاڕوسیا كهوتووهتهڕێ، بۆ گهڕاندنهوهى ئهو كۆچبهره عێراقییانهى كه دهیانهوێت له سنوورهكانى بیلاڕوسیا و پۆڵهنداوه بگهڕێنهوه وڵات.