سەربازە ئەمریكییەكانی بەشداربووی شەڕی عێراق بودجەیان بۆ تەرخاندەكرێـت

ئەو سەربازە ئەمریكییانەی بەشداریی هەردوو شەڕی عێراق و ئەفغانستانیان كردووە، بودجەیان بۆ تەرخاندەكرێت.

ئەمریكا پڕۆژەیاسایەك دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی تایبەتە بە تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ چارەسەركردنی سەربازانی وڵاتەكەی كە بەشداربوون لە شەڕەكانی عێراق و ئەفغانستان و بەوهۆیەوە دووچاری نەخۆشیی درێژخایەن و مەترسیدار بوون.

لە پڕۆژەیاساكەدا پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كراوە 300 ملیار دۆلار بۆ چارەسەری سەربازانی وڵاتەكە تەرخانبكرێت كە بەشداربوون لە شەڕەكانی عێراق و ئەفغانستاندا.

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاساكە دەرگا دەكاتەوە بۆ ملیۆنان سەربازی ئەمریكا تا لەڕێگای ئەو پڕۆژەیەوە سوودمەندببن و چارەسەر وەربگرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕابردوودا بە هەزاران سەربازی ئەمریكا دووچاری نەخۆشیی شێرپەنجە و هەوكردن بوون، گرفتیان لە بۆریی هەناسەدان و سییەكاندا بۆ دروستبووە و هۆكارەكەشی ئەنجامی بەركەوتنیان بووە بە ماددە ژەهراوییەكان.

هاوكات ئەكادیمیای نیشتمانی بۆ زانست و ئەندازیاری ساڵی 2020 لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بە كاریگەریی جەنگ، ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی ئەمریكا كە بەشداریی شەڕەكانی عێراق و ئەفغانستانیان كردووە، دووچاری نەخۆشیی هەوكردن، ڕەبۆ و شێرپەنجەی سییەكان بوون و تەندروستییان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵگریی ئەمریکا: گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق ترسناکترن وەک لە مەترسییەکانی ئەفغانستان

ئافرێڵ هاینز بەڕێوەبەریی هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق، سوریا، یەمەن و سۆماڵ مەترسیەکی گەورەترن لەسەر ئاسایشی ئەمریکا…
Total
0
Share