ئید وودوارد، جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی مانچستەر یونایتد جەختی لەوە كردەوە پشتگیریی سۆلشایەر-ی ڕاهێنەر دەكەن و نیازی دوورخستنەوەیان نییە.
یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكەی واتفۆرد لەخولی ئینگلتەرا دەستپێكرد كە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت.
مانچستەر یونایتد هەفتە دوای هەفتە ئەنجامەكانی خراپتر دەبێت و لە 18 خاڵی ڕابردووی پریمەرلیگ، تەنها 4 خاڵی بەدەستهێناوە.
پێچەوانەی قسەكانی ئیدارەی یانەكە، بە پێی میدیاكانی ئینگلتەرا، ئەنجامەكانی مانچستەر یونایتد خراپە و ئیدارەی یانەكەش نیازی دوورخستنەوەی سۆلشایەری هەیە و بۆ جێگەكەشی یەكێك لە ڕاهێنەران زێدان یاخود براندان ڕۆجەرز دیاری دەكات.
ئید وودوارد بۆ كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر ڕاهێنەر، لە مەراسیمی ئاشكراكردنی لایەنی دارایی یانەكەیدا جەختی لەوە كردەوە، لە ئێستادا پشتگیریی ڕاهێنەرەكەیان دەكەن و لە پۆستەكەی دووریناخەنەوە.