ڕەئیسی بۆ كازمی: ناڕوونیی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە سیاسی و یاسایی چارەسەربكرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆك كۆمارى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و ‏گفتوگۆی هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى كازمی و ئەنجامەكانی هه‌ڵبژاردنیان كرد.‏

به‌ پێی هه‌واڵى میدیا ئێرانییه‌كان، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆمارى ئێران شه‌وى ‏ڕابردوو په‌یوه‌ندیی به‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ كردووه‌ و تاوتوێی ‏دۆخى ناوچه‌كه‌ و هێرشه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى سه‌ر ماڵى كازمی-یان كردووه‌.‏

بەوتەی میدیاكانی ئێران، ڕه‌ئیسی یه‌كگرتوویی و سه‌قامگیریی له‌ عێراق به‌ ستراتیژ ‏ناوبردووه‌ و وتویه‌تى، “نابێت له‌كه‌دار بكرێت”.‏

هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، پشتیوانی له‌ هه‌ر ڕێكارێك ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‏كێشه‌كان به‌شێوه‌ی یاسایی و شه‌فافانه‌.‏

له‌باره‌ى دۆخى عێراقه‌وه،‌ ڕه‌ئیسی هۆشداریی ئه‌وه‌ى به‌ كازمى داوه‌، كه‌ “دوژمنانی ‏گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ئاسایش، سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی عێراقیان پێ په‌سه‌ند نییه‌ و ‏له ‌ڕێگای دروستكردنی فیتنه‌وه‌ به‌دوای ئامانجه‌ گڵاوه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن، بۆیه‌ هه‌مووان ‏ده‌بێت به‌ئاگا و هۆشیار بن”.‏

له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیشه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمارى ئێران وتویه‌تى، ”هه‌ڵبژاردن به‌ ‏ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ له‌ چێوه‌ی سه‌روه‌ریی خه‌ڵكی عێراق بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ‏خۆیان ده‌زانین و پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر جۆره‌ ناڕوونییه‌ك له‌ ڕێگای ڕه‌وته‌ ‏سیاسیه‌كان و به‌شێوه‌ی یاسایی و شه‌فافانه‌ ده‌كه‌ین”.‏

بابەتی پێشتر

كەنەدا.. بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا: ئێمە سنووری ئەوروپا دەپارێزین و ئەڵمانیا پارە بە پوتین دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share