نووسینگهى پارێزگارى ههولێر بڵاویكردهوه، ئومێد خۆشناو بڕیاریدا ئەو کافتریایەى سروودى بەعسى لێدابوو دابخرێت و خاوەنەکەى دەستگیر بکرێت.
له ڕاگهیهندراوێكدا نووسینگهى پارێزگارى هەولێر ئاماژهى بهوهكردووه، “دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریای (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر، بە ئاشکرا سروودى ڕژێمى بەعس پەخشدەکرا، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت”.
باسی لهوهشكردووه، “هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتمانى و نەتەوەیی و پیرۆزیى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قبووڵناکرێت و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە”.