ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، له یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران.
له یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یاریگای فاینۆرد میوانداریی نه‌رویجی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاشه‌هه‌واییه‌کانی هۆڵه‌ندا کۆتاییهات.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی 84، 91 له‌لایه‌ن ستیڤن بێرگواین و مێمفیس دیپای-یه‌وه تۆمارکران.
له‌چێوه‌ی کێبڕکێکانی هه‌مان کۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژارده‌ی تورکیا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی (1-2) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر مۆنتینیگرۆ تۆمارکرد.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌کۆکردنه‌وه‌ی 23 خاڵله‌پله‌ی یه‌که‌می گروپی حه‌وته‌مدا جێگیربوو، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی بۆ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر مسۆگه‌رکرد، له‌به‌رامبه‌ردا تورکیا به کۆکردنه‌وه‌ی 21 خاڵ به‌شداریی پاشکۆکان ده‌کات و نه‌رویج له کێبڕکێکان کرایه ده‌ره‌وه.
له کۆمه‌ڵه‌کانی چواره‌م و پێنجه‌میشدا، هه‌ڵبژارده‌کانی ئۆکرانیا و وێڵز توانیان له‌دوای فه‌ره‌نسا و به‌لجیکاوه پله‌ی دووه‌می گروپه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن، به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ش که به‌ده‌ستیانهێناوه به‌شداریی پاشکۆکانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌که‌ن.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان (گه‌ڕی 10):
بۆسنه 0-2 ئۆکرانیا
فنله‌ندا 0-2 فه‌ره‌نسا
جه‌به‌ل تارق 1-3 لاتیڤیا
مۆنتینیگرۆ 1-2 تورکیا
هۆڵه‌ندا 2-0 نه‌رویج
چیک 2-0 ئیستۆنیا
وێڵز 1-1 به‌لجیکا