ئیسرائیل هێرشێكى مووشه‌كیی كرده‌ سه‌ر سوریا

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل دوو مووشه‌كى ئاراسته‌ى باشووری دیمه‌شق كرد و ‏پێگه‌یه‌كى گروپه‌ چه‌كدارەكانی‌ نزیك ئێرانى كرده‌ ئامانج.‏

میدیاى فه‌رمیی سوریا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سوپاى ئیسرائیل دوو ‏مووشه‌كى ئاراسته‌ى دیمه‌شق كردووه‌، بەڵام هیچ زیانێكى گیانیى نه‌بووه‌.‏

لای خۆیەوە میدیاكانى ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ بۆسه‌ر پێگه‌یه‌كى ‏گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانى نزیك له‌ ئێران بووه‌.‏

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو ئیسرائیل چه‌ندین جار له‌ نێو خاكى سوریادا هێرشی ‏مووشه‌كیى كردووه‌ته ‌سه‌ر گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانى نزیك له‌ ئێران.‏

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

بابەتی دواتر

بەهۆی پیسبوونی هەواوە لەیەک ساڵدا 307 هەزار کەس لە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
21
Share