واده‌ى ڕزگاربوونى عێراق له‌ قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى ئاشكراده‌كرێت

ڕاوێژکاری ئابوریی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ نزیکەی 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە و بەوه‌ش حکومەت ده‌توانێت لە ساڵی 2022دا لە قەرزە کەڵەکەبووەکانى ڕزگاری بێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌ میدیاى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى وتووه‌، له‌ ئێستادا قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە، به‌ڵام ئەو پارەیە قەرزی ناوخۆیی و ئەو قەرزە دەرەکیانە ناگرێتەوە کە بەپێی ڕێكکەوتنە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتنه‌وه‌یان بۆ پێش ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە، چونكه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ بەشێوەیەکی ڕۆتینی دانەوەیان بەردەوامیی هەیە.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی 2022دا عێراق بوژانەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لە قەرزە دەرەکییەکان ڕزگاری ببێت.

ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت، له‌ ساڵی 2022 دا بۆیەکەمجار کورتهێنانی بودجە ڕوونەدەدات و داهاتی گشتی بتوانێت دەستەبەری مووچە و وەبەرهێنانیش بکات.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا گرژییه‌كانى ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیای ڕاگرت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا…
Total
0
Share