كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا تێدا پارێزراو بێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی،  لەمیانەی پێشوازی لە ئۆلێ دییل، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق، كە ئەركەكانی كۆتایی هاتووە ڕایگه‌یاند، “عێراق ده‌یه‌وێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و  وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بێت، به‌جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردوو وڵات بێت”.

كازمی جەختی لەوەشكردەوە، پشتیوانی له‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداد و به‌رلین دەكات له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئابوری، سیاسی، ڕۆشنبیری و كاری كۆمپانیا وه‌به‌رهێنانەكانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق.

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دیدارەكەیدا ڕاشیگەیاند، حكومه‌تەكەی به‌رده‌وامده‌بێت لە پێشخستنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و بره‌ودان به‌ سه‌قامگیری، كه‌ باشتركردنی باری ژیانی هاوڵاتیان له ‌خۆ‌گرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق بە بەهای 125 ملیۆن دۆلار ڤاکسین بۆ ئێران دەکڕێت

بابەتی دواتر

گۆڕێکی بە کۆمەڵی منداڵان لە خوێندنگەیەکی کۆنی کەنەدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share