عێراق دووەم دۆڕاندنی قۆناغی سێیەمی بەرامبەر کۆریای باشوور تۆمارکرد

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گرنگی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 لەنێوان هەڵبژاردەکانی عێراق و کۆریای باشوور ئەنجامدرا.

هەڵبژاردەی عێراق لە ستاد سانی بن جاسم، چوارەم یاریی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیای بەرامبەر کۆریای باشوور ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی شەمشونی کۆری کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 33، 74، 79 لەلایەن لی جای سۆن و هیۆنگ مین سۆن، جونگ یی ونگەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەی عێراق لە کۆی چوار گەڕی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا تەنها چوار خاڵی کۆکردەوە، بەو ڕێژەیەشەوە لە پلەی پێنجەمی گروپی یەکەمدا جێگیربوو، لە بەرامبەردا کۆریای باشوور بەکۆکردنەوەی 14 خاڵ پلەی دووەمی گروپەکەی گرت.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆی چوار ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا، چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕاندنی تۆمارکردووە، هیوایەلکی ئەوتۆی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر نەماوە.

بابەتی پێشتر

بیلاڕوسیا بڕیارى نوێ له‌باره‌ى كۆچبه‌رانه‌وه‌ ده‌دات

بابەتی دواتر

سه‌در داواى كاراكردنى یاسایه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share