لە کەنداوی عەرەبی ناسناوی ئەم وەرزەی فۆرمولا 1 یەکلاییدەبێتەوە

لەم وەرزەی پێشبڕکێکانی خێرایی فۆرمولا 1 هەردوو تیمی مێرسیدس و ڕێدبوڵ لە کێبڕکێیەکی بەهێزدان، پێشبڕکێکانی کەنداوی عەرەبی ناسناوەکە یەکلاییدەکەنەوە.

دوای ئەوەی لویس هامیڵتن پلەی یەکەمی پێشبڕکێی بەرازیلی لە گۆڕەپانی ئینتەرلاگۆس بەدەستهێنا، کێبڕکێی شۆفێرانی وەرزی 2021ی گەیاندە ئاستێکی باڵاتر، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 318.5 بەرامبەر بە ماکس ڤێرشتاپن-ی هۆڵەندی شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ کە خاوەنی 332.5 خاڵە.

لەئێستادا تەنها سێ پێشبڕکێ لەبەردەم شۆفێران و تیمەکاندا ماوە، (قەتەر – لوسەیل، سعودیە – نێودەوڵەتیی جەددە، ئیمارات- یاس مارینا).

هەریەک لە ڤێرشتاپن و هامیڵتن سەرنجیان لەسەر ئەو سێ پێشبڕکێیەیە کە لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی سازدەکرێن، لە ئەگەری بردنەوەدا ناسناوەکە یەکلاییدەکەنەوە.

ڕیزبەندیی شۆفێران:

ڕیزبەندیی تیمەکان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ویستم په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکه‌م، به‌ڵام پێیان وتم شایسته‌ نیت”

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، پێدری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات و…
Total
0
Share