یاریی فەرەنسا داهاتووی هانز فلێک دیاریی دەکات

یارییە دۆستانەکەى فەرەنسا داهاتووی هانزی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانیا یەکلایی دەکاتەوە.

پاش شکستەکەى ژاپۆن بە گۆڵێک بەرامبەر بە چوار گۆڵ، ڕەخنەیەکی زۆر لەسەر هانز فلێک دروست بووە و داواى دوورخستنەوەى دەکەن.

فلێک دواى شکستی ژاپۆن ڕەتیکردەوە دەست لەکار بکێشێتەوە و جەختی کردەوە کە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت.

بەرپرسانی ئەڵمانیا چاوەڕێی ئەنجامەکەى فەرەنسا دەکەن بۆ دیارییکردنی داهاتووی فلێکی ڕاهێنەر.

جەختیان لەوە کردۆتەوە کە شکستی ئەو یارییە ، دۆخی داهاتووی ڕاهێنەری ئەڵمانیا دەگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی کاسیمیرۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیشام لە جێی خۆی دەمێنێتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیکردەوە بیرۆکەى نوێکردنەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەر هەڵوەشێنێتەوە. پاش ئەوەى بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر زێدان…
Total
0
Share