قائیمقامی قەزای شێخان ئاشکرایکرد، سێ مووشەک، کە لە پارێزگای موسڵەوە ئاراستەکرابوون، لە نزیک ناحیەی قەسرۆک کەوتنەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، ئامانج بنكەیەكی سەریازیی توركیا بوون، بەڵام دوورتر كەوتوونەتە خوارەوە.
سەردار یەحیا قائیمقامی قەزای شێخان بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، مووشەکەکان لەکاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لەنزیک ناحیەی قەسرۆک کەوتوونەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئاراستەی مووشەکەکان لە موسڵەوە بووە، “لەو ناوچانەی حەشدی شەعبیی تێدایە”.
بەپێی لێدوانی قائیمقامی قەزای شێخان، مووشەکەکان ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا لەناحیەی زێلکان کراون، بەڵام دوورکەوتوونەتەوە و لەناحیەی قەسرۆک کەوتوونەتەخوارەوە.