پۆلیسی هەولێر ڕوداوێكی دەگمەنی كوشتن ئاشكرادەكات

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك بە ئەنقەست و بەخێراییەكی زۆر هاوڵاتییەكی شێلاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، جگە لەو تۆمەتبارە دوو ئافرەتیش لەهەمان دۆسیەدا دەستگیركراون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار بڵاوكردەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس بەوەی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تۆمەتبارێکی دانیشتووی شاوێس بە ناوی (ع.ح.ا.) لەسەر ڕێگای پیرمام بەئەنقەست و بە خێراییەکی زۆر هاوڵاتییەکی بە ناوی (صباح عەلی) شێلاوە و دواتر گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان تۆمەتباری ناوبراو، کە لە شوێنی ڕوداوەکە هەڵاتبوو، لە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێردا دەستگیربکەن.

ڕونیشیكردەوە، هێزەکانی پۆلیس، هەر لەسەر ئەو کێشەیە، دوو تۆمەتباری دیکەی ئافرەتیان بە ناوەکانی (ن.ر.ح.) و (ز.ا.ع.) دەستگیرکرد.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سێ تۆمەتبار بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕادەستی دادگا کران.

ئەو ئۆتۆمبێلەی تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە
بابەتی پێشتر

ڕانیە.. تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی ناوەند: پەیوەندی ئەرێنیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست…
Total
0
Share