کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان سكاڵا لەسەر ئەنجومەنی وەزیران تۆماردەكات

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، لەسەر هاوتاكردنی جاش و مستەشارەكان بە هاوشانی ‏پێشمەرگە و هەژماركردنی خزمەت بۆیان، سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ‏تۆماردەكات.‏

ئەمڕۆ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان سازكرد، بڕیاریشیان ‏داوە سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار بكەن.‏

جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە گردبوونەكەدا قسەی بۆ ‏میدیاكان كرد، ڕەخنەی ئەوەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرت، كە لە یاسای ‏خانەنشینیی پێشمەرگەدا (یاسای ژماری 38ی ساڵی 2007ی خانەنشینیی پێشمەرگە)، جاش و ‏مستەشارەكانی سەردەمی بەعسی لەگەڵ پێشمەرگەدا هاوشان كردووە و خزمەتیان بۆ ‏هەژماردەكات.‏

بەوتەی هەورامی، بەپێی یاساكە، خزمەتی پێش ڕاپەڕین بۆ پێشمەرگە ساڵیك بە دووساڵ ‏هەژماركراوە، بەڵام حكومەتی هەرێم لە یاساكەدا هەمان كاری بۆ جاش و مستەشارەكانیش ‏كردووە و ئەوەش ناڕەزایەتیی پێشمەرگە و كۆمەڵەكەی لێكەوتووەتەوە.‏

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ڕەخنەی ئەوەشی لە حكومەتی هەرێم هەبوو، كە ‏خانوو و زەوی دراوە بە جاش و مستەشارەكان، بەڵام نادرێت بە پێشمەرگە.‏

بۆیە جەمیل هەورامی دووپاتیكردەوە، سكاڵا لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و هەریەكە لە ‏وەزیرانی دارایی و پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تۆماردەكەن.‏

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ڕاستیی پێشمەرگەی خانەنشینكراو نزیكەی 20 هەزار دەبن بەڵام نزیكەی 70 هەزار كەس بەناوی پێشمەرگەی دێرینەوە خانەنشینكراون.

لای خۆیەوە حەمەڕەشید قەرەداغی جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، ‏بەهەمانشێوە ڕەخنەی لە مامەڵەی حكومەتی هەرێم و لایەنەكان گرت لەگەڵ پێشمەرگە و ‏جاش و مستەشارەكان.‏

قەرەداغی نموونەیەكی هێنایەوە بەوەی، مستەشار هەیە 15 پێشمەرگەی شەهید كردووە، ‏ئێستا مووچەی ئەو مستەشارە لە مووچەی ئەو 15 شەهیدە زیاترە.‏

بابەتی پێشتر

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

بابەتی دواتر

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند بنکەیەکی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار و تمەن دابەزین

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ كەمێك دابەزیوە. لە…
Total
0
Share