ئەبراهام: ڕۆما شایستەی ناسناوەکانە

تامی ئەبراهام، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی پەیوەندی بە یانەی ڕۆماوە کرد و درێسی ژمارە نۆی پێبەخشرا.

یانەی ڕۆما لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەستبەرداری ئیدین دزیکۆ بوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات، لەجێگەی تامی ئەبراهامی تەمەن 23 ساڵ-يان بۆ ماوەی پێنج وەرز دابینکرد.

لەم بارەیەوە ڕەشئەسمەرە ئینگلیزەکە بە ماڵپەڕی جێلاڕۆسی ڕاگەیاند، “کاتێک یانەیەک گرنگیت پێدەدات و بەلایەوە گرنگە تۆ لە پێکهاتەکةیدا بیت، هەستی پێدەکەیت، ڕۆما ئەو گرنگییەی بە من دا”.

هەروەها دەڵێت، “ڕۆما یانەیەکی گەورەیە، شایستەی کێبڕکێکردنە بۆ ناسناوەکان، یاخود بەدەستهێنانیان، پێشتر ئەزموونی بەدەستهێنانی ناسناوە گەورەکانم کردووە و دەمەوێت دووبارە لە پایتەختی ئیتاڵیا ئەزموونی بکەمەوە، دەمەوێت یاریدەی ئەم پێکهاتەیە بدەم بۆ گەیشتن بە ئاستی باڵا، بەو ئاستە مەزنەی شایستەی یانەیەکی گەورەی وەک ڕۆمایە”.

لەکۆتایی لێدوانەکانیشیدا دووپاتیدەکاتەوە، شەرەفێکی گەورەی پێبڕاوە کە ژمارە نۆی پێبەخشراوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرانی حاجی ئۆمەران گومانیان لە بەشی ترانزێتی دەروازەکە هەیە

بابەتی دواتر

فڕۆكەكانی توركیا دەوروبەری شەنگال بۆردوومان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share