ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبا دەڵێت، “ئەمریكا دەیەوێت پۆستی سەرۆك وەزیران لە شیعە بستێنێتەوە و چیتر ئەو پۆستە بۆ شیعەكان نەبێت”.
فیراس یاسر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند، ئەمریكا لە سەردەمی كابینەكەی عادل عەبدلمەهدییەوە هەوڵدەدات پۆستی سەرۆك وەزیران لە شیعە بسەندرێتەوە.
وتیشی، “چوارچێوەی هەماهەنگی” تازە نییە، بەڵكو لە سەردەمی كابینەكەی عادل عەبدلمەهدیدا پێكهێنراوە، چونكە كاتێك عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیران بوو، ئەمریكا دەیویست پۆستەكە لە شیعە وەربگیرێتەوە، بۆیە لایەنە شیعییەكان چوارچێوەی هەماهەنگییان پێكهێنا، ڕەوتی سەدریش بەشێك بوو لەو بەرەیە، بەڵام لە پێش هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی كردووە.
بەپێی وتەی فیراس یاسر، ئێستاش ئەمریكا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ بێبەشكردنی شیعە لە پۆستی سەرۆك وەزیران و چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگری لەو هەوڵە دەكات.
بزوتنەوەی نوجەبا قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات و یەكێكە لە دیارترین لایەنەكانی سەر بە حەشدی شەعبی كە ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەمریكا بە ساختەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تۆمەتباردەكەن.