سەعدی پیرە: شاندەكانی یەكێتی و پارتی بۆ كۆكردنەوەی زانیاری چوونەتە بەغداد، نەك ‏دانوستان ‏

سەعدی پیرە دەڵێت، ئامانجی چوونی شاندی یەكێتی بۆ بەغداد كۆكردنەوەی زانیاری و ‏زانینی بۆچوونی لایەنەكانە، بەپێویستی دەزانێت، بۆ دانوستانە سەرەكییەكانی پێكهێنانی ‏حكومەت، شاندێكی یەكگرتووی كوردستانی بە پرۆژەیەكەوە بچێتە بەغداد.‏

چەند ڕۆژێكە شاندێكی یەكێتی لە بەغدادە و چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لایەنە سیاسییە ‏عێراقییەكان كردووە، پارتیش بەهەمانشێوە شاندی ناردووەتە بەغداد.‏

سەعدی پیرە، ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ‏كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیدا بڕیاردرابوو شاندێك بڕواتە بەغداد، بەڵام بۆ دانوستاندن ‏نەبووە لەسەر پێكهێنانی حكومەت، بەڵكو بۆ كۆكردنەوەی زانیارییە لەسەر پێكهێنانی ‏حكومەت، شاندەكەی پارتیش بەهەمان شێوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی چوونەتە بەغداد، ‏تاوەكو هەردوو شاندەكە بۆچوونی لایەنەكان وەرگربگرن”. ‏

پیرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “باشترە دوای گەڕانەوەی شاندەكانی یەكێتی و پارتی، ئەو ‏كۆبوونەوە هاوبەشەی كە پێویستە لە نێوان لایەنە كوردییەكان بكرێت بۆ ئامادەكردنی ‏پرۆژەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان، هەروەها ئامادەكردنی دەستەیەكی ‏هاوبەش بۆ گفتوگۆ، تا وەكو لە ڕێگای زانیارییەكانی هەردوو شاندەكەوە پرۆژەكە زیاتر ‏دەوڵەمەند بكرێت”.‏

تا ئێستا لایەنە شیعییەكان لەناوخۆیاندا ناكۆكن لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ‏دروستكردنی گەورەترین و كوتلە و پێكهێنانی حكومەت، ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی ‏یەكێتی پێیوایە، “ئەگەر لایەنە شیعییەكان نیازیان هەبێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ‏قبوڵبكەن، ئەوا ڕێكدەكەون، ئەگەریش ڕێكنەكەوتن، ئەوا نایەنەوێت ئەنجامەكانی ‏هەڵبژاردن قبوڵبكەن”.‏

بۆیە سەعدی پیرە پێیوایە، كورد ئێستا ناتوانێت بۆچوونێك دەربڕێت، بەڵكو لەكاتی خۆیدا ‏هەڵوێستی دەبێت، نەشیشاردەوە كە وەكو عورفێكی سیاسی سەرۆك وەزیران لە پشكی ‏شیعەكانە و “ئەگەر نێوماڵی شیعە ڕێككەوتن لەسەر كاندیدێك، ئێمە ڕێز لە بڕیارەكانی ‏ئەوان دەگرین، هەروەها ئەگەر سوننەكانیش لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ‏ڕێكبكەون، ئەوا ئێمە ڕێزی لێدەگرین”.‏

دووپاتیشیكردەوە، ” ئێمەی كوردیش بۆخۆمان لەسەر كاندیدێك ڕێكدەكەوین بۆ سەرۆك ‏كۆمار، كە پشكی كوردە”.‏

بابەتی پێشتر

عەرەبە هاوردەكانی كەركوك چوونەوە گوندی پەڵكانە و دەڵێن "ناڕۆین"

بابەتی دواتر

وێنە.. پۆلیس دەستی بەسەر سەدان پارچە چەکدا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. سێ تۆمەتبار بە یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و چەك و پارەی ساختەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار و دەستبەسەراگرتنی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمێکیان…
Total
0
Share