وێنە.. پۆلیس دەستی بەسەر سەدان پارچە چەکدا گرت

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا دەستیانگرتووە بەسەر چەندین جۆر ‏پارچە چەکدا، کە هیچیان مۆڵەتیان نەبووە.‏

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ‏هەڵمەتێکدا سەدان جۆری چەکی بێمۆڵەت دەستیبەسەرداگیراوە، کە جۆری چەکەکان ‏بریتیبوون لە دەمانچەی تورکی و چەکی جۆری تاپڕ و دەیان کارتۆنی فیشەکی تاپڕ و ‏دەمانچە”.‏

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چێوەی دەستبەسەرداگرتنی چەکی ‏بێمۆڵەت، ئەو پارچە چەکانە گیراون و لێکۆڵینەوە لە خاوەن و ئەو کەسانە دەکرێت کە لەو ‏پرسەوە تێوەگلاون”.‏

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان: فەرمانی دەستگیرکردنم زیاتر بابەتێکی سیاسییە، نەک یاسایی

لەسەر دۆسیەی ڕووبەری ئەو زەوییەی بۆ ناوچەی پیشەسازیی ڕزگاری تەرخانکراوە، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، دەشڵێت،…
Total
0
Share