ئەمڕۆ ئەوروپا سزای زیاتری بیلاڕوسیا دەدات

سزاكان پەیوەندیی بە سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنەوە هەیە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ پرسی كۆچبەران

یەكێتیی ئەوروپا خۆی ئامادەدەكات بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر بیلاڕوسیادا، سزاكان پەیوەندیی بە سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەوە هەیە، بەڵام هاوكاتیشە لەگەڵ كێشەی كۆچبەرانی سەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندە، كە ئەوروپای نیگەران كردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كۆببنەوە، ئامانجیان فراوانتركردنی سزاكانی سەر بیلاڕوسیایە، بەهۆی بەردەوامیی حكومەتی وڵاتەكە لەسەر سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكە و دژبەرانی دەسەڵاتەكەی ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ.

ئەگەری فراوانتركردنی سزاكان هاوكاتە لەگەڵ یەكەم پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان مینسك و برۆكسل لەبارەی پرسی كۆچبەرانەوە، كە تیایدا جۆزێپ بۆریێل، بەرپرسی كاروباری دەرەوەی سیاسەتی ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا لەگەڵ فلادیمێر ماكی، وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا گفتوگۆی كرد.

بۆریێل سەرەڕای ئاشكراكردنی گفتوگۆكەی لەگەڵ بەرپرسەكەی بیلاڕوسیا، لە تویتێكدا لەبارەی پرسی كۆچبەرانەوە دووپاتیكردەوە، “دۆخی ئێستای كۆچبەران قبوڵكراو نییە و پێویستە كۆتایی بێت، نابێت خەڵك وەكو چەك بەكاربهێنرێت”، وەك ئاماژەیەك بۆ بەكارهێنانی كۆچبەران وەك كارتی فشار و هەڕەشە بۆسەر یەكێتیی ئەوروپا.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا هۆشداری دا لەوەی، هەر سزایەكی دیكەی یەكێتیی ئەوروپا بۆسەر مینسك دەرەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

لۆكاشینكۆ، كە سیاسەتەكانی ئەوروپای نیگەران كردووە، ماوەی 30 ساڵە لە بیلاڕوسیا لەسەر حوكمە.

بابەتی پێشتر

یو ئێن مۆڵەتی گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆچبەرانی بیلاڕوسیا وەرگرتووە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل منداڵانی 5 تا 11 ساڵ ڤاكسین دەكات ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share