دوای زیاتر لە دوو مانگ لە تیرۆرکردنی ڕێوڕەسمی پرسەی شینزۆ ئابی بەڕێوەدەچێت

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر تیرۆرکردنیدا، پرسەی فەرمی شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندا ئەنجامدەدرێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە بنکەی نیبۆن بۆدۆکان لە ناوەڕاستی تۆکیۆی پایتەخت ڕێوڕەسمی فەرمی پرسەی شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن  بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی وڵاتانی جیهان دەستیپێکرد.

شینزۆ ئابی، لە 8 ی تەممووزی ئەمساڵ، لەمیانەی بەشداریكردن لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی وڵاتەكەی  تەقەی لێكرا و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژیش تەرمەکەی لە پەرستگای زۆژۆجی شاری تۆكیۆ و بەخاك سپێردرا.

لەسەر بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی بڕی دوو ملیۆن دۆلار، بۆ ئامادەکارییەکانی ڕێوڕەسمی پرسەکە و خەرجییە ئەمنییەکانی تەرخانکراوە، ئەمەش ناڕەزایەتی لەلای بەشێک لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نێوان باجی ئۆتۆمبێل و کشانەوەی سەربازی؛ ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەوروپا توندتر دەکات

لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە هاوسەنگییە سەربازییەکانی کیشوەری ئەوروپا دەگۆڕێت، ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی…
Total
0
Share