فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا کۆبوویەوە و داوایکردووە، ئەمریکا ڕۆڵی هەبێت لە ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەگەڵ Ethan A. Goldrich جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا ئەنجامدراوە، داواکراوە ئەمریکا لایەنەکان پابەندبکات بە ئاگربەستەوە، کە زیاتر مەبەست لە سوپای تورکیا بووە.
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووە و باس لە چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی باکوری سوریا کراوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “ڕێز لە هاوکارییەکانی ئەمریکا دەگرین لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش”.
کۆبوونەوەی شاندە ئەمریکییەکان و بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەمیشە تورکیا نیگەران دەکات و تورکیا چەندینجار ڕایگەیاندووە،”ئەمریکا هاوکاری پەکەکە دەکات”.