کەسێکی ئێرانی ساتی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەمڕۆ تۆماردەکات

بەهۆی دوو بومەلەرزەوە لە پارێزگای “هرمزگان” بە پلەی 6,5 ڕێختەر، تا ئێستا کەسێک گیانیلەدەستداوە و چەندین کەسی دیکە برینداربوون.

بومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی لەناو ئێراندا بووە، هێندە بەهێزبووە لە ئیمارات و کەناراوەکانی ئەو وڵاتەدا هەستیپێکراوە.

مانگی سوری ئێرانی ڕایگەیاندووە، “بەهۆی بەهێزیی بومەلەرزەکەوە ستوونێکی کارەبا کەوتووە بەسەر کەسێکدا و کوشتوویەتی، هاوکات چەندین کەسی دیکە برینداربوون”.

بومەلەرزەکان لەماوەی چەند خولەکێکدا بەدوای یەکدا ڕوویانداوە و دانیشتووانی “بەندەر عەباس و لافت و کیش” و چەندین ناوچەی دیکە هەستیانپێکردووە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی بومەلەرزە لە ئێران ڕایگەیاندووە، “بومەلەرزەکان لە نزیک لافت و سوزا و دەرگهان ڕوویانداوە و زیانی ماددییان بەو ناوچانە گەیاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەبێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت. پیت…
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share