ڤێرشتاپن لە مۆنزا کۆتایی بە فێراری دەهێنێت؟

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری هۆڵەندیی تیمی “ڕید بوڵ” لە ناسناوی پاڵەوانی وەرز نزیکبووەتەوە و تەنها دوو هەنگاوی ماوە.

بڕیارە سبەینێ هەینی لە شاری مۆنزای ئیتاڵیا قۆناغە تاقیکارییەکانی پێشبڕکێی “ئیتاڵیا جی پی” لە مەیدانی مۆنزا دەستپێبکات، ڕێکەوتی 11ی ئەم مانگە (ئەیلول) پێشبڕکێی کۆتایی و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێت.

چارلز لوکلێر، شۆفێری تیمی فێراری لەنێو هاندەرانی خۆیدا دەیەوێت هیوایەک بگەڕێنێتەوە و پلەی یەکەم بەدەستبهینێت، لە بەرامبەردا ڤێرشتاپن هەموو هەوڵێک دەدات پلەی یەکەم بۆخۆی بێت، چونکە بەم هەنگاوە کێبڕکێکانی ئەم وەرزە تاڕادەیەک یەکلایی دەکاتەوە.

ڤێرشتاپن خاوەنی 310 خاڵە، بە بردنەوەی لە مەیدانی مۆنزا هیچ هیوایەک بۆ تیمی فێراری ئیتاڵی ناهێڵێتەوە، بەوپێیەی لە پێشبڕکێی داهاتوودا لە مارین بەی- سەنگافورە، هەر ئەنجامێک دەیانکاتە پاڵەوانی وەرز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
9

میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی…
Total
0
Share