سێرجیۆ ڕامۆس.. 6 ملیۆنی بەفیڕۆدراو یان کارتی سەرکەوتنە؟

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەهۆی پێکانی سێرجیۆ ڕامۆسەوە دووچاری قەیران بووە، نەزانراوە یاریزانەکە بەهێزەوە دەگەڕێتەوە، یاخود گواستنەوەی تەنها بەهەدەردانی پارە بووە.

هاوشانی لیۆ مێسی و جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم و جیانلویجی دۆناروما، سێرجیۆ ڕامۆس لە هاوینی 2021 بەبۆندێکی بێبەرامبەر لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە یانەی پاریس سان جێرمان، یاریزانەکە هیچ پارەیەکی وەک پاداشت لەپای هەڵبژاردنی یانە فەرەنسییەکە پێنەبەخشرا، بەڵکو مووچەی ساڵانەی هاوشێوەی مەدرید بۆ تەرخانکرا.

ئێزگەی کادینا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەڕابردوودا فلۆرنتینۆ پێرێز ئامادەنەبووە بۆندی بەرگریکارەکە نوێبکاتەوە، گومانی لە ئاستی جەستەیی و پێکانە لەسەریەکەکانی هەبووە.

ماڵپەڕی “لیکیپ”ی فەرەنسیش نووسیویەتی، ڕامۆس بۆ ماوەی دوو وەرز بەبڕی 12 ملیۆن یورۆ یاریدەکات، تاوەکو ئێستا شەش ملیۆن لەو بڕەی وەرگرتووە بەبێ ئەوەی بچووکترین سوود بە یانەکەی بگەیەنێت.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی 2021 بەرگریکارەکە بگەڕێتەوە، چاوەڕواندەکرێت سوودێکی زۆر بە یانە پاریسییەکەی بگەیەنێت، یان لەئەگەری تووشبوونەوەی بە پێکانەکان ڕەنگە بۆندەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 19ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر کولن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share