(ڤیدیۆ) مان سیتی بۆ جاری چوارەم لەسەریەک کاراباو کەپی بەرزکردەوە

مانچستەر سیتی بۆ جاری چوارەم لەسەریەک جامی کاراباوی بەدەستهێنا

ئەمشەو، یەکشەممە یاریی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزیەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە تۆتنهام جامەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریگای وێلبڵی یانەی مانچستەر سیتی میوانداری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی کرد و ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکەی سیتیزن لە کۆتاییەکانی تایمی دووەم (خولەکی 82) لەلایەن ئایمیریک لاپۆرتی بەرگریکارەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی سپێرز هەوڵی زۆریاندا بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو و لە ڕێگەی تۆپی بەرزەوە ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی شارنشینەکانی شاری مانچستەر کۆتاییهات.

https://streamable.com/mk3ead

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی بۆ جاری چوارەم لەسەریەک نازناوی کاراباو کەپی چنییەوە، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردە و تەنها یانەی لیڤەرپوڵ لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1984 توانیویەتی لەسەریەک نازناوەکە بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

منداڵەکانی پێشمەرگەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

ڤیاڕیاڵ 1-2 بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share