(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی جامی (FA CUP)ی خستە سەر خەرمانی دەستکەوتەکانی

یاریی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان (FA CUP) لەنێوان یانەکانی شاری مانچستەر ئەنجامدرا، مانچستەر سیتی بردنەوەی بەدەستهێنا و جامەکەی بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای “وێمبڵی” یاریی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان (FA CUP) لەنێوان مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد ئەنجامدرا.

ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی یەک و 51 لەلایەن ئیلکای گوندۆگانی ئەڵمانییەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “ڕێد دێڤڵز” بە لێدانی سزا لە خولەکی 33 لەلایەن برونۆ فێرناندێزەوە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە، مان سیتی دووەم ناسناوی ئەم وەرزەی (2022/23) لەدوای ناسناوی پریمەرلیگ بەدەستهێنا، کە ناسناوی ژمارە (13)ی گواردیۆلا دەکات لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا.

بە ناسناوی ئەم وەرزەوە، مان سیتی بە درێژایی مێژووی حەوت جار جامی (FA CUP)ی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.…
Total
0
Share