منداڵێک لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنکا

کەمێک لەمەوبەر لە هاوینەهەواری بێخاڵ لە قەزای رەواندز منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان خنکا.

رەوەند مەغدید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کەوتووەتە ناو ئاوی هاوینەهەواری بێخاڵ و تا ئێستا نەمانتوانیوە تەرمەکەی بدۆزینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی رووداوەکەدا منداڵەکە بە باوەشی باوکییەوە بووە و سەرقاڵی وێنەگرتن بوون کەوتووەتە خوارەوە و خنکاوە.

ئاشکراشیکرد، خێزانەکە کوردن و دانیشتووی هەولێرن بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە هاوینەهەواری بێخاڵ کردووە و منداڵەکەیان بە ناوی دارین لەدەستداوە.

 

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکەدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیوادارم و مەبەستمانە جەژنی نەورۆز هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر…
Total
0
Share