ماگوایەر لەبارەی باندی کاپتنی و کریستیانۆوە هاتە دەنگ

وەک وەڵامێک بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە کێشە لە ژووری جلگۆڕینەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن، هاری ماگوایەر-ی کاپتنی یانەکە سەرجەم ئەو زانیارییانە بە پڕوپاگەندە ناودەبات.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەکردووە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ژووری جلگۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد هاوشێوەی سەرکردەیەک مامەڵەدەکات و سەرجەم یاریزانە لاوەکانی خستووەتە ژێر سێبەری کەسایەتییە بەهێزەکەیەوە، ئەم بابەتەش هەرگیز بەدڵی هاری ماگوایەر-ی کاپتنی یانەکە نەبووە، لەکاتێکدا دەبێت هەمووان لەلایەن ئەوەوە ئاڕاستەبکرێن.

لەوبارەیەوە ماگوایەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “چەندین ڕاپۆرتم لەبارەی یانەکەوە خوێندووەتەوە کە ڕاست نەبوون و ئەمەش یەکێکە لەوانە، لەسەر هەر بابەتێک کە بڵاودەکرێتەوە پۆست ناکەم، بەڵام بەپێویستی دەزانم ئەمجارە ڕوونکردنەوە بدەم، ئێمە یونایتدین، یەکگرتووین و هەموو سەرنجێکمان لەسەر یارییەکەی یەکشەممەیە، کاتێکی خۆش بۆ هەمووتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share