چاوپێكەوتنی مێسی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی دەڵێت، دەنگدانی من بۆ نێیمار و مباپێ دەبێت لە تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی جیهان، پێشیوایە پێوەرەكانی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتون لە ئێستادا گۆڕاون.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، مێسی باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

مێسی پێیوایە لەسەر ئاستی تاك، بنزیمە و لیڤاندۆڤێسكی باش دەركەوتوون و لەسەر ئاستی بەكۆمەڵیش ڕكابەری زۆر دروستبووە.

وتیشی، ساڵانی ڕابردوو ئاستی یاریزانەكە گرنگ بوو بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتون، بەڵام لە ئێستادا ناسناوە بەكۆمەڵەكان خاڵی زیاتر دەدەنە پاڵێوراوەكان.

پولگا ئاماژەی بەوەشدا، كە دەنگی ئەو بۆ نێیمار و مباپێ دەبێت و دڵخۆشیشە كە لە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمان یاری دەكات.

جەختیشی كردەوە، هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بۆ پاریس بەدەستبهێنێت.

پێشیوایە خولی فەرەنسا لە ڕووی توانای جەستەییەوە لە خولی ئیسپانیا بەهێزترە و ڕكابەریی زیاتریشی تێدایە.

بابەتی پێشتر

مەترسییەكی تیك تۆك لەسەر منداڵان ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ داوای یاریزانێكی لە مانچستەر یونایتد كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی بە تەنها ڕاهێنان دەکات

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرا دەکات، کە دووچاری لیۆ مێسی بووە. بەپێی سەرچاوەکە، پێکانەکەی مێسی…
Total
0
Share