دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پێکانە لەسەریەکەکان و دابەزینی ئاستی جەستەیی ئیدین هازارد وایانکردووە، بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید متمانە بە گەڕانەوەی نەکەن، بەتایبەت دوای ئەوەی بەرامبەر قادیش 90 خولەک بەشداریکرد، ئەوەش لە 23ی تشرینی دووەمی 2019ـەوە ڕووینەداوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، فرۆشتنی هازارد هێڵی سوور نییە، بەڵکو دەرگا بەڕووی یانە خوازیارەکاندا کراوەیە، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەر و یاریزانان بەوپەڕی تواناوە پاڵپشتیدەکەن و پێیانوایە لەم وەرزەدا و دوای تێپەڕاندنی سێ وەرزی بێسوود، دەتوانێت بەوپەڕی تواناکانییەوە بگەڕێتەوە.

دوایین چانس بۆ هازارد ئەوەیە، لەم وەرزەدا جارێکی دیکە بەهۆی پێکان و نەخۆشی و هیچ هۆکارێکی دیکەوە دوورنەکەوێتەوە و لە گەڕانەوەی توانا جەستەییەکانی بەردەوامبێت، چونکە بوونی ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆسەر پێگەکەی، ڕەنگە ببێتە کۆتا چانسی یاریکردن لە یانەی شاهانە.

بابەتی پێشتر

پلانی بەرشلۆنە.. تۆرێس و کاڤانی بۆ ئێستا و هالاند بۆ هاوین

بابەتی دواتر

(NBA) چیکاگۆ بوڵز لە ئیندیانای بردەوە و چووە دووەمی ڕیزبەندیی خۆرهەڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share