عێراق.. 65 داعش دەستگیركران

تەنها لە ماوەی هەفتەیەكدا 65 ئەندام و كاربەدەست و چەكداری داعش لە عێراق دەستگیركراون و ئەمڕۆ چەكدارێكی ڕێكخراوەكە لە كەركوك كوژرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، كاربەدەستێكی داعش لە كەركوك دەستگیركراوە كە بەرپرسی دابەشكردنی مووچە بەسەر خانەوادەی چەكدارانی داعشدا بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وتی، “لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاژانسی هەواڵگری و دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، 64 تیرۆرستیان لە شارەكانی عێراق دەستگیركردووە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو هێزانە دەستیانگرتووە بەسەر 63 بۆمب و 777 پارچە چەكدا و پێنج مۆڵگەی داعشەكانیان خاپووركردووە.

هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ڕایگەیاند، هێزەكانی تیرۆریستێكی داعشیان لە دەوروبەری كەركوك كوشتووە و چەكدارێكیشیان برینداركردووە.

بابەتی پێشتر

نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیە دەروونیەکان

بابەتی دواتر

بەریتانیا: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە فەرەنساوە بەنایاسایی دەپەڕنەوە قبوڵکراونییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێك 10 ساڵ زیندانیدەكرێت

پارێزگارێكی پێشوو بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا. بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، عەمار جەبر پارێزگاری پێشووی…
Total
0
Share