فەیسبووك بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران قەدەغەدەكات

كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند، بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران لە ڕیكلام و بانگەشەدا قەدەغەدەكات.

بەپێی بڕیارە نوێیەكەی كۆمپانیاكە، ئەوانەی لە فەیسبووكدا ڕیكلام و بانگەشە دەكەن، ڕێگەیان پێنادرێت لەڕێگەی ئەو بابەتانەوە كە جێگەی بایەخی خەڵكن و هەستیارن وەك نەژاد و ئایین و سێكس و سیاسەت، گوتار ئاراستەی خەڵك بكەن و كاریگەرییان بخەنەسەر.

ئەو كەس و لایەنانەی لە فەیسبووكدا بانگەشە و ڕیكلام بۆ بیر و چالاكی و كاڵا و بەرهەمەكانیان دەكەن، لەڕێگەی زیرەكیی دەستكردەوە دەتوانن حەز و ویستەكانی بەكارهێنەران بزانن و لەڕێگەی پەیبردن بەو لایەنانەی كە لە ڕووەكانی نەژادی و ئایینی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە بەلای بەكارهێنەرانەوە گرنگن، گوتار و بانگەشەكانیان ئاراستە دەكەن.

كۆمپانیای فەیسبووك بڕیاری داوە لە 19ی مانگی كانونی دووەمی 2022ـەوە، هەزاران ڕیكلام و بانگەشە و پەڕە و هەژمار و گروپ بسڕێتەوە كە بەشدارن لە چالاكیی لەو جۆرەدا.

بەپێی زانیارییەكان، داهاتی كۆمپانیای فەیسبووك لەمساڵدا 84 ملیار دۆلار بووە و زۆربەی ئەو داهاتە لەڕێگەی ڕیكلامەوە بەدەستهاتووە.

بابەتی پێشتر

لیرەی توركی دابەزینی پێوانەیی دیكەی تۆماركرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕێنماییەكیەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share