زیرەکیی دەستکرد ئەمجارە کاری بەڕێوەبەرەکان دەخاتە مەترسییەوە

مشتومڕ لەسەر توانای زیرەکی دەستکرد بۆ ئەنجامدانی کارەکانی مرۆڤ بەردەوامە، ئەمجارەیان مشتومڕەکە لەلایەن پلاتفۆرمی edx نوێکراتەوە، کە ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی نیوەی ئەوانەی بەڕێوەبەری جێبەجێکارن زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت جێگەیان بگرێتەوە.

لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە، کە 47%ی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان پێیانوابووە کە گۆڕینی ئەوان بە زیرەکی دەستکرد کارێکی باشە و پێیانوایە زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت ئەرکە رۆتینییەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار ئەنجام بدات.

ئەوان روونیدەکەنەوە کە هەرچەندە زیرەکیی دەستکرد کارامەیە لە بەجێگەیاندنی زۆرێک لە ئەرکەکاندا، بەڵام ئەستەمە جێگرەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکار بێت لە بابەتەکانی پەیوەست بە بیرکردنەوەی رەخنەگرانە و داهێنان و کارکردن لەناو تیمێکدا و بیرۆکەدان بە کارمەندان.

شارەزایانی تەکنیکی پێیانوایە گۆڕانکاری بەرەو تێکەڵکردنی زیرەکیی دەستکرد لە ژینگەی کاردا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە 47%ی کرێکاران ئامادە نین بۆ کارکردن هاوشانی زیرەکیی دەستکرد، بەپێی ڕاپرسییەکە.

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار هەوڵدەدەن کەسانێک دابمەزرێنن کە توانای زیرەکی دەستکردیان هەبێت، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا ئاسان نییە، چونکە 87% بەزەحمەت دەتوانن کارمەندی گونجاو بدۆزنەوە کە توانای تەکنەلۆژیای پێویستیان هەبێت .

ڕەنگە ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبێت، بەو پێیەی تەنها 24%ی کارمەندان لە ماوەی کارەکانیاندا کارامەیی AI بەدەست دەهێنن.

بابەتی پێشتر

تەرمی ژن و مێردێک بە کوژراوی دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

دیار دەرسیم: دەبێت پارتی واز لەو هێڵی خیانەتە بهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share