ئەمریكا لە هەڵسوكەوتی گروپە چەكدارە عێراقییەكان نیگەرانە

كاریگەری هێرشەكەی یەكشەممەی ڕابردوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لە هەڵسوكەوتی گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران لە عێراق دەردەبرێت.

دەربارەی هێرشەكەی یەكشەممەی ڕابردوو بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) وتی، “ئەمریكییەكان هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەن لەبارەی هەڵسوكەوتی میلیشیا عێراقییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن”.

ئەوەشی وت، “مەترسی میلیشیاكان بەرۆكی ئەمریكی و عێراقییەكان پێكەوە دەگرێت”.

پەیامە نوێیەكەی ئەمریكا لەكاتێكدایە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی یەكشەممەی ڕابردوو لەڕێی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كرایەسەر ماڵی كازمی لە بەغداد درێژەی هەیە.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە هێرشەكە لەلایەن گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

پێنتاگۆن: درێژە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە دەدەین

بابەتی دواتر

ڕۆژانە بە هەزاران هاوڵاتیی ئەفغانی لە سنوورەكانەوە خۆیان دەگەیەننە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share