كەسێك كوژرا و تۆمەتبار دەستگیركرا

لە فولكەی نالی، لە ناوبازاڕی سلێمانی، كەسێك كوژرا و بكوژەكەش لە شوێنی تاوانەكە دەستگیركرا.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە فولكەی نالی لە نزیك ئەسحابەسپی لە ناوبازاڕی سلێمانی، كەسێك كوژرا، كە گوللـەیەك نراوە بەسەریەوە.

قوربانییەكە تەمەنی 47 ساڵە، تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری.

پۆلیسی سلێمانیش لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی تاوانەكەوە بڵاویكردەوە، “نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 10/11/2021 تۆمه‌تبارێك چووه‌ سه‌ر دوكانێك له ‌فولكه‌ی‌ نالی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌ و به‌ده‌مانچه‌ كه‌سێكی له ‌دوكانێكدا كوشت‌ دواتر هه‌ڵهات، دوای‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌ و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ پێئه‌نجامدراوه‌”.

پۆلیس ئاشكرایكردووە، “تۆمه‌تبار (د، ك، غ) له‌دایكبووی‌ 1984 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی،‌ ڕاگیراوه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه”‌

بابەتی پێشتر

ڕانیە.. ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش کە زیندانیكراوی گواستووەتەوە وەرگەڕا

بابەتی دواتر

هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ گەشتیاران دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share