بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

‌‎لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکران و هەردوولا هاوڕابوون پێویستە هەموو هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بن.

‌‎ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گرنگییەوە لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بڕوانن و وتی، چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان مایەی نیگەرانیی قووڵمانە، توندوتیژی خزمەت بە دۆخەکە ناکات و دەبێت هەموو هەوڵەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بن.

May be an image of 5 people, dais and text

May be an image of 3 people and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share